ئەمڕۆ (پێنج شەممە) (28/1/2021) فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆکی (ی.ن.ک) یان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر  چەند تەوەرێک...
سەبارەت بە سەردانەکە  (ڕزگار حەمەنوری/ سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز)  لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی (ریکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی جیبەجێکردنی لامەرکەزی کرایەوە وەک فراکسیۆنی سەوز ئامادەییمان دەربڕی بۆ هەر بڕیارو هەنگاوێک لەچوارچێوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم بارودۆخە نالەبارەی دارایی ڕزگاری ببێت....
 سەبارەت بەوەی کەی هەنگاوی کرداری لەم بارەیەوە دەنرێت، سەرۆکی (فراکسیۆنی سەوز)  لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)وتی: بەدڵنیاییەوە مانگی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە لە رووی ئیداری و سیاسی روودەدەن  و دۆخی هاووڵاتیان بەرەو باشبوون دەچێت.
شایانی باسە بابەتی لامەرکەزی  کارگێڕی و دارایی لەمانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی کاری لەسەردەکات، بەڵام تائێستا پڕۆژەکە تەنانەت بۆ بڕیاردان لەسەری نەخراوەتە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاوە...

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft