ئەمرۆ (چوارشەممە) (3/2/2021)  (سەکەوت شەمسەدین) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بە نوێنەرایەتی هاوپەیمانی هیوا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر ئەم پرسانە کرد:
1- پرسی دەستگیرکراوانی بادینان
2- پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد
3- پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
(سەکەوت شەمسەدین)، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) دەنوسێت ئەوەی گرنگە ئەم ئیدارەیەی ئێستا پێداچونەوەی تەواو بە پەیوەندیەکانی و پرسی ئازادی رادەربرین لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، وە لەماوەی ئایندە لەسەر پرسی دەستگیکراوانی بادینان لە ئاستی باڵا فشارەکان دەستێدەکەن، بەڵام کەمێک کاتی ئەوێت هەتا کاربەدەستە نوێیەکان بەتەواوی جێگیردەبن.)

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft