ئەمڕۆ ( پێنج شەممە) (4/2/2021) نوسینگەی هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەستا بەسازدانی کۆڕبەندێکی کراوە بۆبەڕێز (د. موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بەکارە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەپارێزگای هەڵەبجە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 
لە کۆڕبەندەکەدا (د. موسەننا ئەمین) ئاماژەی بۆ هەوڵەکانی نوێنەران بۆ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەو رێگریەکانی بەردەم پرسەکەی خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە (بیانووەکانی عێراق سەبارەت بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە، زۆربەی کات راستنین)، لە کۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە کە هەوڵەکان لە داهاتووشدا بەردەوامیان دەبێت.
پرسی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە یەکێکە لەو پرسانەی کە  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند ساڵێکە کاری بۆ دەکەن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە بەشێوەیەکی فەرمی هەڵەبجە بکرێتە پارێزگا، هاووڵاتیان و دەنگدەرانی پارێزگای هەڵەبجەش بەردەوام لە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەن....

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft