رۆژی (شەممە) بەرواری (13/2/2021)روانگەی نوێنەرایەتی عێراقی لە دەزگای (مەدارک)، بە هاوکاری رێکخراوی (کوردستان بۆ هەمووان) لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و مامۆستایانی زانکۆ یاساناسان و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی، هەستا بە خستنەڕووی راپۆرتێک لەسەر ئەدای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
لە راپۆرتەکە چەندین داتاو زانیاری گرنگی لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەخۆ گرتبوو....
راپۆرتەکە تایبەتە بە کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی دووەمی یاسادانانی خولی چوارەمی هەڵبژاردن ، کە بە  سەرپەرشتی: د. مزهر جاسم الساعدي و لە ئامادەکردنی (تیمی پڕۆژەیروانگەی نوێنەرایەتی عێراقی) لە دەزگای مەدارک  

تایبەت بە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) 

بەپێی زانیاریەکانی ناو راپۆرتەکە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئاستێکی پێوستدا نییە، ج لە رووی ئەنجامدانی دانیشتنەکان چ لە رووی چاودێری دەزگای جێبەجێکردن...
ناوەڕۆکی  راپۆرتی تایبەت بە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم بەشانە پێکهاتبوو:
1. ئەدای ئەنجومەنی نوێنەارن بەگوێرەی ماددەی (61) لە دەستوری عێراقی 
2. ئەو ئەرکانەی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ ئەندامانی دیاریکردووە.
 3. کاری لیژنە هەمیشەییەکان و رۆڵیان لە پێشنیارو پڕۆژە یاساکان و  ئاڕاستەکردنیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
4. (35) دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی نێوان (7 / 5 / 2020 ) بۆ (24/6/2020).
سەبارەت بە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، راپۆرتەکە بەم شێوەیە زانیاریەکانی تۆمار کردبوو:
1- ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکردووە کە پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا (8)دانیشتن ئەنجامبدرێت، لە پەیڕەوی ناوخۆشدا هاتووە (پێویستە لانیکەم ئەنجومەنی نوێنەران ، دانیشتنەکانی دوو رۆژ لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدات) بەڵام ئەنجومەن نەیتوانیوە پابەند بێت بەم بڕگەیەوە، واتە هیچ مانگێک  (8) دانیشتن ئەنجامنەدراوە، جگە لە مانگی (10/2020)دا کە (8) دانیشتن ئەنجام دراوە.
2- هیچ دانیشتنێکی ئەنجومەن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەستیپێنەکردووە، وەک ئەوەی لە بەرنامەی کاردا دیاریکراوە
3- دانیشتنەکانی (8_9_11_14_17_23_24_25) یش بەرنامەی کاریان بۆ دیاری نەکرابوو لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیەوە
4- کۆی گشتی بڕگەکانی بەرنامەی کاری ئەنجومەن (140) بڕگەبوون، لەو رێژەیەش (95) بڕگەیان جێبەجێکراوەکان و (45) بڕگەش دواخراون بۆ رۆژانی دواتر، ئەمەش واتا ئەنجومەن نەیتوانیوە بەرنامەی کارەکەی وەک خۆی جێبەجێ بکات.
سەبارەت بە رۆڵی چاودێری (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە راپۆرتەکەدا هاتووە: (لە وەرزی دووەمی ئەمساڵدا ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هیچ جۆرێک دەسەڵاتە چاودێرییەکەی بەکارنەهێناوە..) 

تایبەت بە ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


هاوپێچ لەگەڵ راپۆرتە گشتیەکەدا، (روانگەی نوێنەرایەتی عێراق) راپۆرتێکی تایبەتیشی لەسەر ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی (خولی چوارەم/ وەرزی یاسادانانی یەکەم ساڵی سێیەمی یاسادانان 9/2020 – 2/2021)
راپۆرتەکە بەم شێوەیە هاوولآتیان و دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی ئاشنا دەکات بە ئەدای نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
 لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (2018)دا ژمارەی کاندیدانی پارێزگای سلێمانی (288) کاندید بوو بۆ پڕکردنەوەی (18) کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 ژمارەی دەنگەکانی کاندیدانی پارێزگای سلێمانی (668146) دەنگ
 ژمارەی دەنگەکانی کاندیدە سەرکەوتووەکانی پارێزگای سلێمانی (335078) دەنگ
 لەخولی چورامدا (13) نوێنەری تازە سەرکەوتن، هەروەها (5) نوێنەریشیان بۆ دووەمجار نوێنەرایەتی پارێزگاکە دەکەن لە ئەنجومەنی نوێنەران.
 بڕوانامەی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی: (دکتۆرا/ 3 - ماستەر/ 4 - بەکالۆریۆس/ 11)
 رێژەی رەگەز لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی: (نێر/ 12 - مێ/ 6)
 لەکۆی (24) لیژنەی هەمیشەییدا، نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (11) لیژنەی هەمیشەییدا ئەندامن
سەبارت بە رۆڵی چاودێری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لەم وەزەدا بە هیچ رۆڵێکی چاودێری هەڵنەستاون وەک:( یەکەم/ بانگهێشتکردن - دووەم/ پرسیاری زارەکی/ سؤال شفوي - سێیەم/ لێپرسینەوە)
سەبارەت بە ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی لە لیژنە هەمیشەییەکاندا، لە راپۆرتەکەدا هاتووە:


سەبارەت بە رۆڵی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا:
لە کۆی (18) نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لەم وەرزەدا تەنها (9) نوێنەر بەشداریان کردووە لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە (خاڵی پەیڕەوی نقطةنظام) و( موداخلات):











SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft