(رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  سەردانی مەیدانی گرتوخـانەکانی ژنانی کرد لە بەغــدا، بە گوتەی ناوبراو  دۆخی گیراوانی ژنان ومندالانی گرتووخانەکان لە دۆخێکی زۆر نالەباردان و هەروەها چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ژنان و منداڵان دەکرێت... پاش بەسەرکردنەوەی زیندانەکان، (رێزان شێخ دلێر)  بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرسەردانی هەریەک  لە (وەزیری داد و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق وجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق)ی کردوو ڕاپۆڕتی وردەکـاری تەواوی کێشەو گرفتەکانی گرتوخـانەی ژنانی بەغدادی پێگەیاندن و ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای دابینکردنی  بودجەی پێویستی کردووە بۆ فراوانکردنی شوێنی گرتوخـانەکان ، چــونکە ئەو گیراوانە لە دۆخێکی سەخت وخراپدان لە ژورێکی بچووک چەندین ئافرەت ڕاگیراوە کە خـواردن و خەو و جلشۆردنیان و هەموو چالاکیەکانی تریان لەیەک شوێنی بچووکـە و هەروەها چەندین منداڵ لەگـەڵ دایکیان لە گرتوخـانەکان ژیاندەکەن، لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لەپێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ کە لە گرتووخـانەکان دەکرێت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft