پاش ئەوەی کێشەکەیان بۆ زیاتر لە (4) ساڵ بەردەوام بوو، لە (8/3/2021)دا و لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشداو بە ئامادەبوونی  (سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی،  پارێزگاری سلێمانی ، قائیمقامی سلێمانی،  قائیمقامی پێنجوێن، قائیمقامی سەیدسادق، سەرۆکی ژوری بازگانی سلیمانی، لقی سلێمانی کۆمەڵەی هاوردەو هەناردەی کوردستان، نوێنەری بەڕێوە بەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، هاتووچۆی سلێمانی ، گواستنەوەی سلێمانی ، نوێنەری بارهەڵگرەکانی باشماخ و سەیران بەن و تەوێڵە ، عەلوەی سلێمانی) توانرا بگەنە رێککەوتنێک سەبارەت بە کۆتایهێنان بەکێشەی بار هەڵگرەکان و خاوەن قاتعەکانی عەلوەی سلێمانی.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکە و تاچەند ئەم چارەسەرە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئایا گرەنتی هەیە بۆ پابەند بوون بە بڕیارەکەوە، (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) رایگەیاند: (کێشەکە کێشەیەکی کۆنەو لە ساڵی 2017 و هەیە، ئێمە وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چ وەک لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری چ وەک دەستەی سەرۆکایەتی بەردەوام لە سەر خەرت بووین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا بتوانین چارەسەری ئەو گرفتە بکەین، بەڵام کێشەکە چارەسەر نەکرا... پاش هەوڵەبەردەوامەکانمان لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان خۆشبختانە لە کۆبوونەوەی (8/3/2021) کە تونرا چارەسەری کێشەکە بکرێت بە شێوەیەک کە  کەسی ناڕازی لە ناو چارەسەرەکەدا نەمێنێت،
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، وتی: (عەلوەی سلێمانی (89) بارهەڵگری هەیە ئەمە رووبەڕووی گواستنەوی سلێمانی کراوە بۆ ئەوەی وردبینی لە کارت و مۆڵەتی هێڵەکانیان بکەن، چەندیان مۆڵەتی فەرمیان هەبێت ئەوانە دەمێننەوەو دابەشدەکرێن بەسەر مەرزەکاندا، لە هەمانکاتیشدا ئەوەی پەیوسەتە بە شوفێری بارهەڵگرەکانی مەرزەکاندا پارێزگای سلێمانی، لە ساڵی (2011) وە هیچ قورعەیەک نەکراوەئەوانەشی بوشێوەیەکی ناڕەسمی هێڵیان پێدراوە جگەلە خانەوادەی شەهیدانی داعش 
هەموو لا رازی بوون، تا 20/3/2021 کۆنووسەکە ئامادەدەکرێت و دواتر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرکەس ئاستەنگ دروستبکات رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە، هەموو ئەوانە بە رێکاری یاسایی رێکخراون و بۆ لەمەودوا بەڕێوبەرایەتی گواستنەوی سلێمانی سەرپەرشتی ئەو بابەتە دەکات.
(ئازاد محەمەد ئەمین) ئەوەشی راگەیاند: (لەکۆتایشدا بریار درا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بۆ پێداچوونەوە بە مۆڵەتی بارهەڵگرەکان)
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا (سەروەر عەلی) نوێنەری سەندیكای عەلوەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، كێشە‌و گرفت لەنێوان عەلوەی سلێمانی‌و شۆفێرانی دەروازەی باشماخ دروستبوو، بەهەوڵی هەموو لایەك كێشەكە چارەسەر كرا‌و بارهەڵگرەكانی عەلوە بەسەر دەروازەكانی باشماخ‌و سەیرانبەن‌و تەوێڵەدا دابەش دەكرێن.
وتیشی، لەلایەن ژووری بازرگانییەوە پێشنیاركراوە كە كرێی گواستنەوەی كاڵا كەمبكرێتەوە.
شایانی باسە نوێنەرانی بارهەڵگرەکان، لە (28/2/2021)دا سکاڵای خۆیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردو  لە سکاڵاکەیاندا هاتبوو: (بەزووترین کات بێن بەدەم داواکاریەکەمانەوە بە پێی ناوەڕۆکی کۆنوسی فەرمانگاکان ئیجرائات بکەن، ئەگەر نا گەرەنتی ئەم بارودۆخەو روودانی رووداوی نەخوازراو دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لە ئەستۆی خاوەن کەرتەکانی عەلوەو لایەنی جێبەجێکارە، چونکە ئەم کارەی عەلوەی سلێمانی وەک دزیەیەکی ئاشکراو بەڕۆژی رووناک وایە....)


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft