پاش دەركردنی فەرمانی ژمارە (1640)ی تایبەت بە  دامەزراندنی (بەڕێوبەری گشتی) بۆ پۆستی (قائیمقامی قەزای کفری) لە (11/5/2021)دا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پاڵپآت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (83) لە (13/4/2021)، ئەمەش نیگەرانی لای بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروست کرد، بەوەی ئەم كارە لەرێگەی ئەنجومەنەوە نەكراوەو بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمە پێشێلكاری یاسایی دەزانن وبڕیاریشە لەداهاتوودا هەڵوێستیان هەبێت.
 لەوبارەیەوە (رەسول عبدالله) سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) تایبەت بە (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان)ی رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگاکان سێ ئەرکی سەرەکییان هەیە (چاودێری کردنی دامودەزگاکانی سنوری پارێزگاکە، پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان، پەسەندکردنی ئەو بودجەیەی کە بۆ پارێزگاکە تەرخان دەکرێت.)
"سەبارەت بە دانانی (قائیمقامی قەزای کفری)یش ئەو بابەتە تەواو پێچەوانەی یاسایە چونکە بە پێی بڕیاری ژمارە (15)ی پەرلەمانی کوردستان و لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی قەزاو ناحییەکان نەکراوە دەسەڵاتی دەسەڵاتی دانان‌و لادانی بەڕێوەبەرەگشتییەكان دراوە بە ئەنجومەنی پارێزگاکان...
ئەوەی کە روویداوە تەواو پێچەوانەی یاسایە و هیچ پرس بە ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکراوە، بەڵام چونکە لەم وڵاتەدا شتێک نییە بۆ پاراستنی یاسا، بۆیە یاساکە جێبەجێناکرێت، لەبەر ئەوە زۆر رێی تێدەچێت شتێکی نایاسایی بکرێت و ئیشیشی پێبکرێت و جێبەجێش بکرێت، ئەگەر یاسا هەبووایە دەبوایە ئەو بڕیارە رەتبکرایەتەوە...
وەک سەرۆکی لیژنەی یاسایی نوسرامان کردووە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن وپشتگیری  یاداشتێکی ئەندامانی ئەنجومەن دەکەینتائەوانیش لەرێگیە خۆیانەوە کاری لەسەر بکەن." 
ڕێکاری یاسایی بۆ دانان‌و لادانی  بەڕێوەبەرە گشتیەکان دەبێت بە پێی خاڵی (2)‌و (3)ی  بڕگەی (دوانزەیەم) لە مادەی (شەشەم) ی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)بێت، کە دەسەڵاتی دانان‌و لادانی بەڕێوبەرەگشتییەكانی بەخشیوەتە ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
 (رەزامەندیی دەربڕین بە زۆرینەی رەهای ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر پاڵاوتنی سێ پاڵێوراو لە ئەسڵی پێنج كەس كە پارێزگار بۆ پڕكردنەوەی پۆستی بەرێوەبەرە گشتیەكان لە پارێزگادا پێشكەشیان دەكات و فەرمانی دامەزراندنی یەكێكیان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەردەچێ.)
بۆ لەسەر كارلادانیش، یاساكە بەم شێوەیە ئەو دەسەڵاتەی داوەتە ئەنجومەنی پارێزگاكان:
(پێشنیاركردنی لەسەركار لادانی بەرێوەبەرە گشتیەكان لە پارێزگا بە زۆرینەی رەهای دەنگی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر داوای پارێزگار یان 1\5 پێنجیەكی ژمارەی ئەندامانی وبەرزكردنەوەی لە رێگای وەزیری پسپۆرەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانیش مافی لادانی هەیە بە بە پشت بەستن بە بڕگەی دووەمی ئەم ماددەیە.)
SHARE
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft