لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا ..... (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان )بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیكراوە تایبەت بە: (یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق) لە چالاكییەكەدا لایەنە بەهێزو لاوازەکانی یاساكە دەستنیشانکران....
ئەمڕۆ (شەممە) (29/5/2021) گفتوگۆیەکیکراوە (یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق - لە نێوان بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی لایەنە سیاسییەکاندا) بە میوانداری بەڕێز (مەریوان عارف عەلی) شارەزا لە بواری هەڵبژاردن.
 دانیشتنەکەش بریتیبوون لە مامۆستایانی زانکۆو ئەندامانی مەکتەبی هەڵبژاردنی بەشێک لەلایەنەسیاسیەکان و چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی....
لە میانی چالاکییەکەدا بەڕێز (مەریوان عارف عەلی) تیشکی خستە سەر ئەم تەوەرانە:
1. پێناسەی سیستمی هەڵبژاردن و جۆرەکانی لە جیهاندا.
2. مێژوو پێناسەی سیستمی هەڵبژاردنی (تاک دەنگی نەگۆڕاو).
3. جیاوازی نێوان ئەم یاسایەو یاسای پێشووی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
4. سیستمی تاک دەنگی نەگوێزراوە لە نێوان بەرژەوەندی دەنگدەران و حیزبەکاندا.
دواتریش بەشداربووان راوسەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر یاساکەو تەوەری چالاکییەکە خستەڕوو .
بریاریشە لە داهاتوودا  (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا، گرنگی زیاتر بەیاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات و لەوبارەیەوە چالاکییەکانی بەردەوام دەبن....
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6031

SHARE
زانیاری بەرامبەر پارە..
د.رێبوار كریم محمود
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft