سەبارەت گفتوگۆکردن لە سەر گرفتی تۆمارکردنی رێکخراوەکانی هەرێم لە  فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق، بەئامادەبونی (رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سلێمانی، لەگەڵ (اشرف الدهان) بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق  و (اركان عبدالحميد)و(ئیسماعیل محەمەد) لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا رێکخراوەکان گرفتەکانی خۆیان خستەڕوو، لەبەرامبەریشدا (اشرف الدهان) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە کێشەکان بەشێکیان پەیوەستن بەنابوونی هەماهەنگی پێویست لە نێوان  (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق) و (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان) هەر لە کۆبوونەوەکەدا (اشرف الدهان) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە سەردانی (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان) بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان....
شایانی باسە پاش ئەوەی لە (20/5/2021)دا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان (د. ریبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی تایبەت لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وبەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە پرسی تۆمارکردنی رێکخراوەکان لە (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق)....لەکۆتایی چالاکییەکەدا نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنیاندا لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ بەغداد کار لەسەر ئەو پرسە بکەن، ئەوەبوو لە (3/6/2021) لە شاری بەغداد، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگـەی ڕێکخراوەناحکومیەکانی عێراق و (ود. رێبوار کەریم) و (د. یوسف محەمەد) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداریانکرد لە کۆبوونەوەی لیژنەی کۆمەڵگـەی مەدەنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگـەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق بەڵێنیدا لە سەردانی سلێمانی بکـەن ولە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و کێشەکانی ڕێکخراوەکـان بن بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو 
بڕیاریشە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چالاکی زیاتر لەو بارەیەوە ئەنجامبدات...

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft