تایبەت بە گرانبوونی نرخی بەنزین و سوتەمەنی لەسەر داوای لیژنەی پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی هەریەکە لە (پارێزگاری سلێمانی) و(بەرێوەبەری نەوت وکانزاکانى سلێمانی و بەرێوەبەری نەوت وکانزاکانى گەرمیان ولێپرسراوی دابەشکردنی سوتەمەنی) کرا....
بە ئامادەبوونی هەریەک لە (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی سەرۆکی لیژنەی لیژنەی پیشەسازی و ووزە و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا لە کۆبونەوەیەکدا بە ووردی هۆکارەکانی گرانبونی نرخی سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین خرایەڕوو
بە گوتەی (کەریم عەلی ) لیژنەی پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی "هەنگاوەکان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و ڕێگریکردن لە زیاتر بەرزبونەوەی نرخەکان جێی دڵخۆشی نین و پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا نرخی بەنزین زیاتر و زیاتر گرانتربێت"
هەروەها سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و ووزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وتی" بەهۆی گرانبونی نرخەو مەترسی خراپ بونی کوالێتی جۆرەکانی سووتەمەنی و بەتایبەت بەنزین دەکرێت و  ئەگەری دەستکاریکردنی بژمێری وێستگەکانی سووتەمەنی (عداد) دەکرێت و بۆیە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی سەرشانمان دەڵێین خزمەتکردنی هاوڵاتیان بە وشە ڕیزکردن و شیعر و شانامە هۆنینەوە ناکرێت. 


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft