ئەمرۆ ئەمرۆ (دووشەممە) (21/6/2021)  (شیروان میرزا) نوێنەری پارێزگای سلیمانی و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،بەمەبستی پێدانی  رونکردنەوەو زانیاری  لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و کە لەلیژنەی دارایی دابین کراوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم وبەتایبەتی سلێمانی و هەڵەبجە، سەردانی (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی)کردو لە و بارەیەوە بە ئامادەبوونی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە  (محمدرسول،اسماعیل علی ،بەرزان حامد) ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەیەک ئەنجامدار....
شایانی باسە ماوەیەکە (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی) سەرقاڵی بەدوادچوونە بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە بۆدجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە بۆ سنوری پاریزگای سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستەش چەند لیژنەیەکی کاتی پێکهێنراوەو بەم نزیکانەش لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگادا بڕی بودجەی تەرخانکراو جۆری پڕۆژەکان پەسەند دەکرێت.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft