به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ژمارە (63) لە (23/6/2021) كه‌ ئاڕاسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه‌، داواكراوه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆژی (سێشه‌ممه‌)، (29/6/2021)، كاتژمێر(10:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (63)هه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.به‌پێی نوسراوه‌كه‌، له‌میانی دانیشتنەکەدا،گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوارانە دەكريَت:
دەنگدان لەسەر بە قەزاکردنی هەریەکە لە ناحیەی (بازیان) سەربە  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی و ناحیەی (حاجیاوا) سەر بە قەزای رانیە
دەنگدان لە سەر گۆڕینی ناو گوندی (گورگە دەر) بۆ ناوی (سەرقەڵای عوزێری)....
دەنگدان لەسەر دروستکردنی گوندی (کانی ئاسکان) سەر بە ناحیەی (سەرقەڵا) لە قەزای (کفری)
شایانی باسە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (27/4/2021)دا ئەنجامدرا


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft