ئەمڕۆ (چوار شەممە) (7/7/2021) پڕۆسەی تیروپشکی پێدانی ژمارە بە کاندیدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە دەستی پێ کرد.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی،  پڕۆسەی تیروپشکی پێدانی ژمارە بە کاندیدانی بازنەکانی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی بۆ خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڕێوەچوو، نوێنەری (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)یش لە مەراسیمەکەدا ئامادەبو.
شایانی باسە دوێنێ سێشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئاشکرایکردبوو کە سێ ھەزار و ٢٤٣ کاندید بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە پەسەندکراون کە بەسەر ٨٣ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراون.
وابڕیاریشە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا ٢٥ ملیۆن و ٤٩٠ ھەزار و ٣٤١ دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.
ئەمەش ناو ژمارەی کاندیدانی هەر پێنج بازنەکەی پارێزگای سلێمانییە:








SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft