لە چوارچێوەی چالاکیەکانیدا، (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) هەستا بە ئەنجامدانی دووەم گفتوگۆیەکی تایبەت لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وبەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی....
رۆژی (پێنج شەممە) (29/7/2021) بە ئامادەبوونی هە ریەکە لە بەڕێزان (د. ریبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دووەم گفتوگۆیەکیکراوە بۆ بەشێک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدرا...
چالاکییەکە تایبەت بوو بە پرسی تۆمارکردنی رێکخراوەکان لە (فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق) و ئەنجامی ئەو بەدواداچوونانەی کە نوێنەرانی ناوبراو ئەنجامیان دابوو، لە چالاکیەکەدا ئەنجامی ئەو بەدواداچوونانە بۆ ئامادەبووان خرانەڕوو....
پاش گفتوگۆو راگۆڕینەوە لەگەڵ رێکخراوە بەشداربووەکان، هەریەکە لە (د. رێبوار کەریم) و (رێزان شێخ دلێر) بەڵێنی ئەوەیاندا کە پەیوەندیان لەگەڵ رێکخراوەکان بەردەوام دەبێت، لەکاتی بوونی هەرکێشەو گرفتێک لە کاتی تۆمارکردنی رێکخراوکان لە (فەرمانگەی رێکخراوەناحکومیەکان)ی عێراق، نوێنەرەکانی پارێزگای سلێمانی راستەوخۆ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft