لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا ..... (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان )بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی هەستا بە ئەنجامدانی دووەم گفتوگۆیكراوە تایبەت بە: (یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق) بەناونیشانی (بەراوردێک لە نێوان یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای نویی هەڵبژاردنەکانی عێراق)....
ئەمڕۆ (چوارشەممە) (11/8/2021) دووەم گفتوگۆیكراوە تایبەت بە: (یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق)  بە میوانداری بەڕێز (د. هێمن عەبدوڵا) مامۆستای زانکۆ.
بەشداربوانی دانیشتنەکەش بریتیبوون لە مامۆستایانی زانکۆو ئەندامانی مەکتەبی هەڵبژاردنی بەشێک لەلایەنەسیاسیەکان و چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی....
لە میانی چالاکییەکەدا بەڕێز (د. هێمن عەبدوڵا) بەراوردێکی زانستی کرد لە نێوان هەردوو یاساکە، ئەوەشی خستەڕوو کە کاتی ئەوە هاتووی یاسایەکی نوێش بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەربچوێنرێت...
پاش پێشکەشکردنی بابەتەکەم بەشداربوانیش بە پرسیارو تێبینی و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد
شیاوی باسە لە ماوەی رابردوودا  (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە چوارچێوەی چالاکییەکانیدا ولە    (29/5/2021)  یەکەم گفتوگۆیەکیکراوە ی بەناونیشانی (یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق - لە نێوان بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی لایەنە سیاسییەکاندا) ئەنجامدا.....
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6037



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft