ئەمرۆ(سێشەممە) (17/8/2021) (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بەیاوەری (لیژنەی پلان وپرۆژەکان)ی ئەنجومەن سەردانی پرۆژەی شەقامی (100)مەترییان کرد، بەگوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، (پرۆژەکە کارکردن تیایدا زۆر بەباشی ئەنجامە دەدرێت چ لەلایەن سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیە چ لایەنی جێبە جێکار کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانە،،پرۆژەکە رێژەی 30٪ تەواو بووە)
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سێ گرفتی بەردەم پڕۆژەکەی خستەڕوو کە بریتین لە: 
١- خەرج نەکردن ودواکەوتنی پێشینەی پێویست بۆ کۆمپانیاکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە .
٢- لانەدانی بەشێک لە زیادەرۆییەکان لە ناوچەی تانجەرۆ بەشێکی کارەکەی دابراندوە
٣- قەرەبوی جوتیاران وخاوەن مافەکان رێکارەکانی تەواو نەبووە.
شایانی باسە ئەمە چەندینجارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نزیکەوە سەردان وچاودێری پڕۆژەی شەقامی (100) مەتری دەکات.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft