ئەمڕۆ (پێنج شەممە) (26/8/2021) لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (د.موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  پێشوازی لە ژمارەیەک هاوڵاتی کرد لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە داواکاری ئەو هاووڵاتیانە دەربارەی بڕینی هاوکاریەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، داواکاریش بوون کە ئەو هاوکاریەیان بۆ بگەڕێتەوە.لەلایەن خۆیەوە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  جەختیکردەوە کە کاری پێویست دەکات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان، لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە لایەنی بەرپرس بەگرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییە کارپێکراوەکان.دواترش لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، تیشك خرایەسەر داواكاری ئەو هاوڵاتیانەو وەڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایەوە.
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft