ئەمڕۆ دوشەممە (30/8/2021)  هەریەکە لە (ئەحمەد حاجی رەشید، رێبوار کەریم محمود، سەرکەوت شەمسەدین، غالب محمد علی) نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  لە شاری بەغداد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گرفتی جوتیارانی کوردستان بەگشتی و پارێزگای هەڵەبجەو شارەزور و سەیدسادق و پێنجوێن بەتایبەتی، سەردانی وەزیری کشتوکاڵی عێراقیان کرد.....
 لە سەردانەکەدا جەخت لەسەر کارئاسانی تەواو بۆ جوتیاران کراوەتەوە و هاوکات یاداشتێکی جوتیارانی ئەو دەڤەرەش تاوتۆێکرا، لەبەرامبەردا وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنی بە نوێنەرەکانی پارێزگای سلیمانی داوە  کە لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو بابەتە باس بکرێت و بڕیاری دڵخۆشکەر بدرێت بۆ جوتیاران سەبارەت بەهاوکاری جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft