ئەمڕۆ(شەممە) بەروری (18/9/2021)، (بارزان ئەکرەم مەنتک) سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، لە پارێزگای سلێمانی سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد، لەلایەن (ئاواز سەلیم) سەرۆکی رێکخراو و دەستەی کارگێڕی رێکخراوەوە پێشوازی لێکرا ....
ئامانج لەسەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان رێکخراوەکانی و فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانە...
لەسەردانەکەدا چەند پرسێکی رێکخراوەیی و پلان و بەرنامەی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان، گفتوگۆیان لەسەرکراو هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی کاری رێکخراوەیی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان....
سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان چالاکی و پڕۆژەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی بەرزنرخاندو (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی بە رێکخراوێکی چالاک ناوبرد...


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft