بڕیارە لەم نزیکاندا(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، ‏بەهاوكاری رێكخراوی‎ (NED) ‎ ‎ حەوتەم راپۆرتی بڵاوبكاتەوە‎ ... 
 (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی)  حەوتەم  راپۆرتی چاودێری (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ە‎ ‎کە بە هەردوو زمانی کوردی ‏و عەرەبی ئامادەکراوە.‏‎ 
ناوەڕۆکی راپۆرتەكە پێكهاتووە لە هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ‎لە ماوەی (1/10/2020) بۆ ‏‏(30/9/2021) ‎ ‎ 
ناوەڕۆکی راپۆرتەکە پێکدێت لە دووبەشی سەرەکی کە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ئامادەکراوە 
یەکەم/ بەشی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق /‏
چالاكییەكانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)‏
تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق / ساڵی سێیەم/ خولی چوارەم و هەروەها  پوختەیەک دەربارەی  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە خولی چوارەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)دا لە ماوەی (1/9/2018 بۆ ‏‏30/9/2021)دا‏
دووەم/ بەشی تایبەت بە‎ ‎ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
کە تیایداچەند بابەتێک لە خۆ دەگرێت سەبارت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەوانەش (دانیشتنەکانی ئەنجومەن، بڕیارەکان، هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجومەنەکەو چالاکییەکانی  لیژنە هەمیشەییەکان و...هتد )
راپۆرتەکە دەوڵەمەندە بە چەندین زانیاری تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە هەردوو  (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) و هەروەها سەرچاوەیەکی گرنگیشە بۆ زانینی ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە خزمەتکردنی پارێزگاکەیاندا...
بۆ خوێندنەوەو دابەزاندنی راپۆرتەکانی دیکەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/report

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft