رۆژی ( ٢٠١٧/٤/٢٥) و پاش نزیکەی چوار مانگ  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەی ئاسایی ژمارە ((٣٣)) ی ئەنجامدا،  كە پێنج تەوەری لە خۆ گرتبوو كەبریتی بوون لە:
1.  میوانداری كردنی بەڕێوەبەری سایلۆكان .
2. میوانداریكردنی  بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاشەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
3.  بەخشینی د.فەرھاد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا.
4. گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی لیزنە هەمیشەییەكان
5. ئاماژە بەنوسراوی ژمارە (20) لە (26/3/2017)ی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی قائیمقامی قەزای (سەید صادق)
لەكۆتاییدا  چەند بڕیارێك لەكۆبونەوەكە درا و داوای پێشنیازی چارەسەركردنی گونجاو لەمیوانەكان كرا بۆئەوەی ئەنجومەن ڕێوشوێنی پێویستی بۆبگرێتەبەر، لەگەڵ دواخستنی بەخشینی ( د.فەرھاد قادر)  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا.بۆكۆبونەوەی داھاتوو.
شیاوی باسە بەڕێز (ئەكرەم شەریف) جێگری پێشووی سەرۆكی ئنجومەنی پارێزگا، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو، ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەیە كە ناوبراوی تێدا بەشداردەبێت پاش ئەوەی لە كۆبوونەی ژمارە (29) ی رۆژی (25/8/2016) دا ناوبراو بەبێ داواكاری و رەزامەندی خۆی لە پۆستەكەی لادرا،  ئەم لادانەش كاریگەری راستەوخۆی هەبوو لەسەر ئەنجامندانی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لە كاتی ئاسایی خۆیدا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تەوەری پێنجەمی كارنامەی كۆبوونەوەكە هیچ گفتوگۆیەكی لەسەر نەكرا، بەبێ پێدانی هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر باسنەكردنی تەوەری پێنجەمی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە، هەروەها هیچ ئەندامێكی ئەنجومەنیش دوای روونكردنەوەی لە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن نەكرد.








SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft