رۆژی (سێشەممە) بەرواری (20.6.2017) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٣٦ مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا مۆڵەتی کارکردن لەو کۆمپانیایە وەربگرێتەوە کە 42 تانکەر بەنزینی ژەھراوی کردوەو ھەموو ئەو بەرپرس و کارمەندانەش کە پەیوەستن بە کەیسەکەوە لەکارەکانیان دووربخرێنەوە تا ئەو کاتەی دادگا بڕیاری کۆتایی دەدات. ھەروەھا ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی بەدواداچونی بۆ ھەموو ئەو سکاڵایانەکرد کە لەلایەن بەشداربوانی ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون لە قەزای "کەلار و دەربەندیخان و شارەزوور و شاری سلێمانی" ئاراستەی کراوە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا ھەنگاوی پێویست بنرێت بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکان و پابەندکردنیان بەجێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکانەوە
تەوەری كۆبوونەوەكەش بریتی بوون لە :
یەكەم: دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی كۆنووسی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی :-
هیلان سیتی لە ئیدارەی گەرمیان- كەلار
پرۆژەی رووناكی /2 لە قەزای دەربەندیخان
پڕۆژەی لانە سیتی لە قەزای شارەزوور
دووەم: دەنگدان لەسەر پەسەندكردنی كۆنووسی بەدواداچوونی ئەنجومەن بۆ پڕۆژەی (صائب سیتی) كە لەلایەن وەبەرهێن (محمد نهال صائب)ەوە جێبەجێدەكرێت .
سێیەم: بڕیاردان لەسەر كۆنووسی لیژنەی كاتی كە بەدواداچوونیان كردووە لەسەر (42) تانكەری بەنزینی كوالێتی خراپ
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا چه‌ند بڕیارێك درا له‌وانه :
1. ئه‌و كۆمپانیایه كاری هاورده‌كردنی به‌نزینه ژههراویهكهی كرده‌وه، بخرێته لیستی ره‌شه‌وه‌و مۆڵه‌تی كاركردنی لێ بهسهندرێتهوه .
2 . هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و كارمه‌ندانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له پشكنین و هاورده‌كردنی به‌نزینه ژههراویهكه، بدرێنه داداگا .
3. دۆسیه‌كه هاوپێج له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت .