رۆژی سێشەممە (18.7.2017) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سی ‌وحەوتەمین كۆبوونەوەی  ئەنجامدا لە كۆبوونەوەكەدا و، ئەجێندای كۆبوونەوەكەش سێ تەوەر لە خۆ گرببو كە بریتین لە  :
یەكەم/ پەسەندكردنی داوای بەخشینی (د. فەرهاد تۆفیق) لە ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
دووەم/ گفتوگۆكردن لە سەر پڕۆژەی سیستمی لامەركەزی.
سێیەم/ خوێندنەوەو گفتوگۆكردن لەسەر دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن‌و چۆنیەتی جیَبەجێكردنیان.
سەبارەت بە تەوەری یەكەم، پەسەندكردنی داوای بەخشینی (د. فەرهاد تۆفیق) لە ئەندامێتی ئەنجومەن، ئەمەش وەك جێبەجێكردنێك بۆ رێككەوتنی سیاسی نێوان هەرسێ حزبەكانی (سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان، شیوعی كوردستان، زەحمەتكێشانی كوردستان). هەروەها دانانی بەرێز (کاسترۆ مەعروف ئەحمەد ) کە بەپێی ژمارەی دەنگەکانی هەلبژاردن دووەم  دەنگی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانییە، بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجومەن.

تەوەری دووەم تایبەت بوو بە گفتۆكردنی پڕۆژەی سیتمی لامەركەزی كە لەلایەن (ڕێکەوت زەکی) ئەندامی ئەنجومەنەوە ئامادەكرابوو، لە كۆتاییدا بەكۆی دەنگ پەسەند كراو ئەنجومەن بڕیاریدا دوای وەرگرتنی تێبینی‌و راو سەرنجی ئەندامان پڕۆژەكە ئارَاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت، لە پڕۆژەكەدا هاتووە كە  "پرۆژەکە ئەوەیە کە کۆمەڵێ دەسەڵات کە پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی پێویستە هەیان بێت نیانە".
شیاوی باسە ئەمە یەکەمجارە پرۆژەی لامەرکەزییەت دەهێنرێتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدا دەبوایە ئەم پڕۆژەیە زۆر زووتر گفتوگۆی لەسەر بكرایە، ئەمە لەكاتێكدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەن داوای سیستمی لامەركەزی دەكەن.
لە پێشەكی پڕۆژەكەدا (رێكەوت زەكی) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەبارەت بە بیرۆكەی پڕۆژەكە دەڵێت " ئەم پڕۆژەیە زادەی كاركردنمانە لە ناو لیژنە هەمیشەیی‌و كاتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، زادەی چەند شۆكێكە، لەوانەش پڕۆژەی ئاوی دوكان كە ئاوی سلێمانی‌و دانیشتوانی ئەم ناوچەیە دابین دەكات بەهۆی نەبوونی دەسەڵاتەوە بێ پاسەوانە، ئەە مەترسیەكی ئاسایشی نەتەوەی لەسەر ئەم ناوچەیە! تەواو نەكردنی شەقامێكی (28) كیلۆمەتری لە نێوان دوو قەزا دوای (6) ساڵ تائێستا (70%)ی تەواو نەبوو! فەرمانگەی تاپۆی قەزایەك پارەی پێویستی نییە بۆ (وەسڵی قبض) بۆ پارە وەرگراتن چاپ بكات بۆ ئەوەی داهات بۆ حكومەت كۆبكاتەوە! ئەمانەو دەیانی تر...."  شیاوی باسە ئەو كێشانەی ئاماژەیان بۆ كراوە  لەو كێشانەن كە لەو  زنجیرە گفتۆگۆكراوانەی كە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) رێكخستن بۆ ئەندامانی ئەنجومەن لە قەزاكاندا، خاەونی ئەم پڕۆژەیەش بەشدار بوو لەو گفتوگۆكراوەیەی كە لە قەزای (دوكان) ئەنجامدرا.
لەكۆتایشدا بەكۆی دەنگ پرۆژەكە پەسەندكرا‌و دوای دەوڵەمەندكردنی لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە بڕیارە پڕۆژەكە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.
لەتەوەری سێیەمیشدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیارە كرا كەلەلایەن (22) ئەندامی ئەنجومەنەوە ئارَاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كرابوو سەبارەت بە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن ‌وچۆنیەتی جێبەجیكردنیان، سەرەتا (ئەكرەم شەریف) ئەندامی ئەنجومەن‌و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد نەدەبوو ئەم پێشنیارە گرنگە كە واژۆی (22) ئەندامی لەسەر بخرێتە كۆتا بڕگەی كۆبوونەوەكە، بەڵكو دەبو لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا ئەم پرسە تاوتوێكراوە،، پێم وایە ئەمه بەئەنقەست كراوە، لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ، كە ئەنجومەنی پارێزكا لە (32) ئەندام پێكهاتووە، كەچی ئێستا لە (30) ئەندام پێكهاتووە؟ هەروەها باسی لەوە كرد كە بۆچی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ رۆڵی نییە، لە دانانی پارێزگای سلێمانی و لادان‌و دانانی قائیمقام‌و بەڕێوەبەری ناحیەكاندا، بەڵكو دەبیت ئەو پۆستانە لە ئەنجومەنەوە یەكلایی بكرێنەوە.  







SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft