ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سی‌و هەشتەمین كۆبوونەوەی ئەنجامدا
رۆژی سێشەممە (18.7.2017) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (سی هەشتەمین) كۆبوونەوەی ئەنجامدا ، ئەجێندای كۆبوونەوەكەش بریتی بوو لە (پرۆژه‌ی ڕێكخستن‌و دانان‌و به‌كارهێنانی كامێرای چاودێری، بۆ پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین‌و گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیار یان ڕێنمایی یان ڕاسپارده ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی به‌ڕێزتان، پاڵپشت به‌ماده‌ی (5)و بڕگه‌ی (8) له‌ماده‌ی (6)ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009.)
بڕیاردرا ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو دوابخرێت. شیاوی باسە ئەم پرۆژەیە لەلایەن قائیمقامی مەرکەزی سلێمانی ئامادە کراوە و لە رێگای پارێزگارەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگا کراوە ، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بریاریدا له‌سه‌ر پرسی كاره‌با راسپارده‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكات.، ئەمە جگە لە بڕیاردان لەسەر كه‌می پشكی كاره‌با و جیاوازیكردن له نێوان سلێمانی و شاره‌كانی تردا، راسپارده‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكات.
هەروەها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر چوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ناو په‌یماننامه‌ی سه‌رۆكانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیه‌تی سه‌ر به به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان درا.