سەرۆكی ژووری بازگانی:
تا ئەمرۆ یەك بست زەوی دابیننەكراوە بۆ كۆگا،  لەكاتێكدا (40) ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ پڕۆژی كۆگاكان بۆ بازرگانان لە هەولیڕ و دهۆك و دەووروبەری ( 1600) كۆگا دروستكراوە ، بەڵام لە سڵێمانی تەنها یەك كۆگا دروستكراوە.



رۆژی سێشەممە (15/8/2017) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (سی نۆیەمین) كۆبوونەوەی  ئەنجامدا، ئەجێندای كۆبوونەوەكەش بریتی بوو لە:- 
یەكەم/ میوانداریكردنی سەرۆك‌و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی،بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێژەو جۆری هاوردەو نرخی خواردەمەنی.
دووەم/ دەنگدان لەسەر پرۆژەی‌ رێكخستن و دانان و بەكارهێنانی‌ كامێرای‌ چاودێری‌.
سەبارەت بە تەوەری یەكەم (سیروان محمد محمود) سەرۆكی ژووری بازگانی، یەكێك لە كێشەكانی  پارێزگای سلێمانی نەبوونی كۆگای پێویستە بۆ پاشەكەوتكردنی خۆراك، وتی: ( ئێمە چەندین جار دانیشتنمان كردووە لەگەڵ بەرپرسانی خۆمان ووتومانە ئێمەبۆ 15 رۆژ خواردنمان نەبێت، لێمان دەقەومێ با چەندین كۆگا دروستبكرێت بۆ پاشەكەوتكردن‌و هەڵگرتنی خۆراك.
تا ئەمرۆ یەك بست زەوی دابیننەكراوە بۆ كۆگا،  لەكاتێكدا (40) ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ پڕۆژی كۆگاكان بۆ بازرگانان. لە هەولیڕ و دهوك و دەووروبەری ( 1600) كۆگا دروستكراوە ، بەڵام لە سڵێمانی تەنها یەك كۆگا دروستكراوە.
 دواتریش ئەندامانی ئەنجومەن‌و راو سەرنج‌و پێشنیاری‌و رەخنەی خۆیان ئارَاستەی میوانان كرد.
پاشان لە  تەوەری دووەمدا بە دەنگدان لەسەر پرۆژەی رێكخستن و دانان و بەكارهێنانی كامێرای چاودێری، دەستی پێكرد،  بەكۆی دەنگ پرۆژەكە پەسەندكرا، ئەویش بۆ پاراستنی ئاسایشی  شارو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان، كەپێویستە لەشوێنە گشتییەكان كامێرای چاودێری دابنرێت، ئەگەر هەر رووداوێكی نەخوازراو روویدا زوو بكەرەكەی دیاری بكرێت و ریوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر بگیرێتە بەر.





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft