بەئامادەبوونی بەڕێزان (ئازاد محەمەد ئەمین/ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنوەر تاهیر/ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا. رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان. راپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردوە بەناوی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)
دواتریش بەڕێز (ئاواز سەلیم عەبدولا) بەرەێوەبەری رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان وتەیەکیی پێشکەش کردو تئشکی خستە سەر گرنگی راپۆرتەکەو ‌هاوکاری و هەمئاهنگی نێوان رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەروەها سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرد لەبەرامبەر رۆڵیان لە سەرخستنی پڕۆژەی (بەهێزکردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیاندا )
پاشان پڕۆژەی نوێی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان خرایە روو.... لەکۆتایشدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
شایەنی باسە ئەم پرۆژەیە لەلایەن رێکخراوی(سندوقي نيشتماني بو بالبشتي ديموكراسي) (NED)ئمریکیەوە پاڵپشتی کراوە










SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft