یەكەم : هەڵبژاردنی رێكخەری نوێ بۆ ساڵی (2018).
دووەم: تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بە وتەی بەڕێز (شۆخان حەمەڕەشید) رێكخەری (فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی)دەستی پێكردو ناوبراو رۆڵی ئەندامانی فیدراسیۆنی لەساڵی رابردوودا بەرزنرخاند، پاشان بەپشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی (فیدراسیۆن) بەڕێز (شۆخان حەمەڕەشید)
داوایكرد هەڵبژاردن بۆ (دەستەی كارگێڕی فیدراسیۆن) بكرێتو پاشان هەڵبژاردن بۆ رێكخەری نوێی فیدراسیۆن ئەنجامبدرێت.
پاش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەم بەڕێزانەی لای خوارەوە وەك (دەستەی كارگێڕی)نوێی فیدراسیۆن هەڵبژێردران:
( شۆخان حەمەڕەشید- ئاوات محەمەد - ئارام جەمال - جەبارعزيز ابوبكر - ئارام كەمال)
پاشان لە قۆناغی دووەمدا هەڵبژاردن بۆ رێكخەری نوێی فیدراسیۆن ئەنجامدراون بەزۆرینەی دەنگ متمانە بەخشرایەوە بەبەڕێز (شۆخان حەمەڕەشید).
شیاوی باسە بەپێی پەیڕەوەی ناوخۆی (فیدراسیۆن)، رێكخەر بۆی هەیە بۆ دوو خول خۆی كاندید بكات.
پاشان لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستانو رۆڵی ریكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەوبارەوە گفتوگۆی لەسەركرا، بەتایبەتیش خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی مامۆستایانو فەرمانبەران.