رۆژی شەممە 23-12-2017، بەرنامەی یەكەمی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  و هاووڵاتیان) بەمیوانداری ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەبارەی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای سلێمانییەوە رایگەیاند، تا ئێستا سەرپەرشتیارانی ئەو خۆپیشاندانانە دیار نین و خۆیان نەناساندوە وەك ئەنجومەنێك یان سەرپەرشتیار، هەروەها هیچ یاداشتێكی فەرمیشیان بەدەست نەگەیشتوە و هیوادارن لە داهاتوودا خۆیان بناسێنن.
وتیشی "بڕیارمانداوە سبەینێ‌ (یەكشەممە) كۆبونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بكرێت و لەسەر ئەم بارودۆخە گفتوگۆ دەكەین".
هەروەها ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی داواكارییەكەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ بایكۆتكردنی دەوام لەبری خۆپیشاندان و كەوتنەوەی توندوتیژی، وتی "پێش ئەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ئاماژەی بە بایكۆت بكردایە، دەبوایە داوای لە مامۆستایان بكردایە دان بە خۆیاندا بگرن و و سوپاسیان بكرێت و دەستخۆشیان لێبكرێت و پشتیوانیان بن، پاشان داوا بكرایە بەپێی توانا سەبر بگرن و تەحەمولی ئەم بارودخە بكەن تا تێپەڕبوونی قوناغەكە".
ئاماژەی بەوەشدا "ئەوە كاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی خوێندن دەبێت و پشتیوانی ئەوشێوەیە لە بانگەشە ناكەین، بەڵام داواكاری مامۆستایان بە رەوا دەزانین".
بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، لەچوارچێوەی پرۆژەیەكی رێكخراوی "كوردستان بۆ هەموان"ە، كە بە هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی لەرادیۆی نەواوە پێشكەش دەكرێت. هەروەك ئەم بەرنامەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە. 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft