رۆژی شه‌ممه 30-12-2017، به‌رنامه‌ی دووه‌می (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) به‌میوانداری (ئه‌نوه‌ر تاهیر) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌نوه‌ر تاهیر له‌باره‌ی كاره‌كانیانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌ك پێویست له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدا نه‌بوون، به‌ڵام توانیویانه خزمه‌تكارێكی دڵسۆزی خه‌ڵك بن، ره‌خنه‌شی له حكومه‌ت گرت كه خاوه‌نی سیستمێكی دارایی و حوكمڕانییه‌كی باش نه‌بوه و بودجه‌شی بۆ نهناردون تا پرۆژه‌ی پێ بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه ئیدارییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سلێمانیشه‌وه كه ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاڵوگۆڕكران، به توندی ره‌خنه‌ی له حكومه‌ت گرت و وتی "ده‌بوایه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ئه‌و ئاڵوگۆڕه بكرێت و ئێمه متمانه‌یان پێبده‌ین و پێش ئه‌وه‌ش سی ڤی-یان ببرێته ئه‌نجومه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دانانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه به‌وه‌كاله‌ت پینه‌وپه‌ڕۆ كردنه و ده‌یانه‌وێت هه‌ركات ویستیان بیگۆڕن و كه‌سێكی تر له شوێنی دابنێن. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ له دادگای كارگێڕی، له‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه، سكاڵا له‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت تۆمار ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه ئه‌نوه‌ر تاهیر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتی "ئێمه ئاماده‌نین یه‌ك رۆژ دوای ته‌واوبونی ماوه‌كه‌مان به نایاسایی بمێنینه‌وه".
بۆ خۆپیشاندانه‌كانیش ره‌خنه‌ی له مامه‌ڵه‌ی حزب و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای سلێمانی گرت، كه حوكمی سه‌ربازییان به‌سه‌ر هه‌ندێ شاردا سه‌پاندوه.
به‌رنامه‌ی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌موان-ه، كه به هاوكاری رێكخراوی (NED) سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی له‌رادیۆی نه‌واوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هاووڵاتیان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه.