بەڕێز (هاوسەر هۆشیار) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسینێكدا كە تایبەت بە پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە،ئاماژە بە مەترسیەكانی جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە بڕیاری (126)ی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (5/12/2017) تایەبەت بە زیادكردنی (باجو رسومات) لەهەرێمی كوردستاندا دەکات، لەوتارەدا ناوبراو وێڕای دەربڕینی دژایەتیكردنی خۆی بۆ بڕیارەكە، هەرورەها داوا لە ئەندامانی تری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیوهاووڵاتیانو رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەناڵەكانی راگەیاندن و پارتە سیاسیەکان دەكات، كەكۆدەنگییەك دروستبكەن لەبەرامبەر رەتكردنەوەی ئەو بڕیارەدا، چونكە بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن، بڕیارەكە هیچ لە بەرژوەندی هاووڵاتیاندا نییە و دەڵێت (من پێموایە بۆ ئەوەی كۆدەنگییەكی گشتی لەلایەن هاووڵاتیانەوە دروستبكرێت، پێویستە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕاگەیاندن و نوێنەرانی خەڵك لە ناو پارتەسیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی ناو (پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان) بێسڵەمینەوە لە حیزبەكانیان پشتیوانی هاووڵاتیان بكەنو دژی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارەی حكومەت بوەستنەوە و داوا لە هاووڵاتیان بكەن بە هیچ شێوەیەك پابەندنەبن بەو بڕیارەوە......)
لەكۆتایی وتارەكەشدا (هاوسەر هۆشیار) داوادەكات لە حكومەت كە نابیت راستكردنەوەی ئەم دۆخە بەتەنها بخرێتە سەر شانی هاووڵاتی و دەڵێت (نابێت راستكردنەوەی ئەم دۆخە بەتەنها بخرێتە سەرشانی هاووڵاتیان، باشترە حكومەتی هەرێمی كوردستان بیر لەرێگە چارەی تربكاتەوە....)
بۆ خوێندنەوەی تەواو بابەتەكە تكایە كلیك لەسەر ئەم لینەكەی خوارەوە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=12019&auther=5004