پاش دەستبەكاربوونیان وەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) سەردانی هەریەكە لەبەڕێزان (كەریم عەلی كەریم) لەفراكسیۆنی گۆڕان‌و (رەمەزان نامق)‌و لە فراكسیۆنی خزمەت كرد، لەمیانی سەرنیكردنەكەدا تیمی پڕۆژە پیرۆزبایی لەهەردوو بەڕێز كرد‌و هیوای سەركەوتنی بۆ هەردوولا خواست، پاشانیش (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) بە بەڕێزیان ناسێنرا‌و هەرورەها باس لەگرنگی  پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی پارێزگا‌و كۆمەڵگای مەدەنی كرایەوە، پاشانیش هەریەكە لە بەڕێزان (رەمەزان نامق) ‌و(كەریم عەلی كەریم) خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەكە دەربڕی‌و ئەوەیان دووپاتكردەوە كە هەمیشە دەرگایان كراوە دەبێت بەرووی رێكخراوەكانداو بەتایبەت (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، هەروەها هیوای بەردەوامیان خواست بەكاركردن لە گەڵ رێكخراودا، لەكۆتایشدا سەرجەم بڵاوكراوەكانی رێكخراو بەخشرایە هەردوو ئەندامە نوێكەی ئەنجومەن.
شایانی باسە بەڕێز (كەریم عەلی كەریم) لە كۆبوونەوەی ژمارە (چل‌و دووەمین)ی ئەنجومەنی پارێزگادا لەبەرواری (19/12/2017) وەك شوێنگرەوەی بەڕێز (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) لەفراكسیۆنی گۆڕان دەستبەكاربوو، هەرورەها بەڕێز (رەمەزان نامق) لە كۆبوونەوەی ژمارە (چل‌و سێیەمین)ی ئەنجومەنی پارێزگادا لەبەرواری (16/1/2018)وەك شوێنگرەوەی بەڕێز (فەیسەڵ ئیبراهیم) لە فراكسیۆنی خزمەت/ كۆمەڵی ئیسلامی دەستبەكاربوو.





SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft