بۆ پشتیوانیكردن لەشاری (عەفرین) ی خۆرئاوای كوردستان، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رۆژی دوشەممە (29/1/2018) لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لەڕێپێوانێكدا بۆ پشتیوانی لە عەفرین ، لەڕێپێوانەكەدا بەرێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیوبەرێز (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن لەفراكسیۆنە جیاوازەكان، بەشدارییان لەرێپێوانی پشتیوانیكردن لەعەفرین كرد . لەرێپێوانەكەدا داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا، رێگریی لەهێرشو بۆردومانی سوپای توركیا بكرێت بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنییو ناوچەكانی خۆرئاوای كوردستان . خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوەكرد، هێرشو بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرین، پێشێلكردنی یاساو رێساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانەو دەبێ سنورێكی بۆ دابنرێت .