(17)ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ نیشاندانی ھەڵوێستی ناڕەزایی پارێزگای سلێمانی بەرامبەر دەستی دەستیکردنی عبادی بە موچەخۆرانی ھەرێم، یاداشتێك ئـاڕاستەی سەرۆکی ئـەنجومەنی پارێزگا دەكەن بۆدەربازبوون لەم قەیرانانەی كە بەرۆكی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، لە یاداشتەكەدا هاتووە: "داوای نیشاندانی هەڵوێستێكی روونی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەین بەرامبەربەڕێزان حكومەتی فیدراڵی بەغداد ، تاكو چیدیكە قوتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تێكەڵی بابەتی سیاسی‌و بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی عێراق نەكرێت "

هەروەها لەیاداشتەكەدا هاتووە: "ئەوەی هەستیپێدەكرێت لەلایەن حكومەتی بەڕێز عەبادییەوە دەستی دەستی كردنە بە بەمووچەخۆران‌و دڵە راوكێییە..."

لەكۆتایی یاداشتەكەدا، داوای ئەوە دەكرێت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵوێستی روون و شایستەی روو لەحكومەتی بەغداد بێت.

بۆ ئەم مەبەستە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) پەیوەندیكرد بەبەڕێز (رێكەوت محەمەد زەكی)ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە ناوەڕۆكی یاداشتەكە، نابراو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە: "بۆ نیشاندانی ھەڵوێستی ناڕەزایی پارێزگای سلێمانی بەرامبەر دەستی دەستیکردنی بەڕێز عبادی بە موچەخۆرانی ھەرێم، ئـەم یاداشتەم ئـاڕاستەی بەڕێز سەرۆکی ئـەنجومەن کرد بەپشتیوانی ئـەو ھاوڕێیانەی وەک ھاوھەڵوێستی یاداشتەکەیان بۆ ئـیمزاکردین، لەکاتێکدا لیستی تۆماری بایۆمەتری موچەخۆران وەک داتایەکی ڕاست و دروست ئـامادەیە بەڵام بەھۆی تێکەڵکردنی قوتی موچەخۆر و مامۆستایانی ھەرێم بەبابەتی ھەڵبژاردنەکان، بەڕێز عبادی بەردەوامە لەدواخستنی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی و بەھۆی نەدانی موچەی مامۆستایەنەوە لەپارێزگای سلێمانی لەدوای وەرزی نوێی خوێندنەوە دەرگای خوێندنگاکان داخراوەو کۆی فەرمانبەران سەرەڕای گیرفانی بەتاڵ لەدڵەڕاوکێشدا ئـەژین،"

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئەو رێگاو میكانیزمە چییە، كە ئەنجومەنی پارێزگا دەیگرێتە بەر بۆ گەیاندنی ئەم یاداشتە بە حكومەتی ناوەندی بەغداد، رێكەوت زەكی وتی: سەبینێ سەرەتا وەك هەنگاوی یەكەم پرێسكۆنفرانسێك لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامدەدرێت‌و ئەنجومەنی پارێزگا لەرێی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە پەیامی فەرمی ئەنجومەن رادەگەیەنیرێت‌و دواتریش هەنگاوی تر دەنرێت".

سەبارەت بەوەی بچی لەم كاتەدا ئەم یاداشتە نوسرا، ئەوندامەی ئەنجومەن لەوەڵامدا وتی: لەبەر ئەوەی ئێستا لە وڵاتی كوێت كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەبەسترێت، دەمانەوێت ئەم داوایەمان بگاتە ناوكۆنگرەكە‌و بە بەشداربووانی ناوكۆنگرەكەی رابگەیەنین، كە عەبادی بۆ ئێمە تائەم كاتە دەستێكی ئەمین نییە، بۆیە ئەو كۆمەكەی بۆ عێراق كۆدەكرێتەوە (كە بێگمان پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە) دڵنیانین كە ئایا پشكی هەرێمی كوردستان دەنێرێت یان نا؟ چونكە تائێستا بەڕێز عبادی بەردەوامە لەدواخستنی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی و بەھۆی نەدانی موچەی مامۆستایەنەوەو سەرەڕای گیرفانی بەتاڵ لەدڵەڕاوکێشدا ئـەژین، بەو ھیوایەین ناڕەزایی نامەکەمان بگاتە ئـامادەبوانی کۆنگرەکەی کوەیت...."



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft