ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (17/2/2018) شاندێكی رێكخراوی (پەیمانگای كۆماری نێودەوڵەتی IRI) سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردو‌و كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێكرا.
بەرزان شێخ محەمەد سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان‌و بەشداربووی ناوكۆبوونەوەكە، لە لێدوانێكدا بۆ سایتی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) سەبارەت بەكۆبوونەوەكە وتی: ( ماوەی هەشت مانگە لیژنەكەمان لەگەڵ ئەم رێكخراوەدا لەپەیوەندیدایەو، كۆبوونەوەی ئەمڕ‌وش تایبەت بوو چەند تەوەرێك، یەكەم، چۆن كاروچالاكی ئەنجومەن بگاتە هاووڵاتی، دووەم رێكخراوەكە هەوڵ ئەدات ئاستی ئەندام ئەنجومەن بەرزكاتەوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ خولێكیتر هەڵبژێرنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا.


هەروەها سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە: (رێكخراوی ناوبراو دەیەوێت ریگریكانی بەردەم ئەنجومەن دیاری بكات و رێگەچارەی گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە.
شیاوی باسە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بریتیبون لە نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا.
كورتەیەك لەسە رێكخراوی  (پەیمانگای كۆماری نێودەوڵەتی IRI )، رێكخراوێكی ئەمریكییەو لەساڵی (1983)ەوە دامەزراوەو بارەگای سەركی لە (واشنتۆن)ی پایتەختی ئەمریكایە. یەكێك لەو بوارانەی كە رێكخراوەكە كاری تێدادەكات پێشكەشكردنی هاوكاری‌و پاڵپشتییە بۆ پارتە سیاسیەكان‌و گەشەپێدانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و چاكسازی هەڵب1اردنەكان‌و چاودێری پرۆسەكانی هەڵبژاردن‌و...هتد 



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft