رۆژی (شەممە) بەرواری (17/2/2018) ، نۆیەمین بەرنامەی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) بەمیوانداری (سەباح فەتاح) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچو .
سەرەتا بەڕێز (سەباح فەتاح) ئاماژەی بەوەدا، ژمارەیەكی زۆر كاری نایاسایی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە كراوە و هەموو فراكسیۆنەكانیش تیایدا بەشداربوون، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە "رەنگە لە داهاتودا ئەوكارانە زیاتریش ببن "
هەروەها لە بەشێكی تری بەرنامەكەدا، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بۆ رۆڵو گرنگی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)كردو وتی" زۆر سوپاسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) دەكەم، چونكە هەمیشە هۆكارێكی زۆرباش بوون بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وهەروەها ئیشەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیو دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن بناسێنن بە فەرمانگە حكومیەكانو كەناڵەكانی راگەیاندنو هاووڵاتیانی سنورەكە "
لەبارەی ئەو هەواڵەی زەوی زیادەڕەو لە سنوری سلێمانی تاپۆكراوە لەسەر ئەو كەسانەی زیادەڕەوییان كردووە و تا چەند ئەنجومەن ئاگاداریەتی و یاساییە؟ سەباح فەتاح وتی "ئەوە بڕیارێكە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەركراوە و بەپێی یاسا كراوە و بەمەتر زەوییەكانیان پێفرۆشراوەتەوە، نەك زیادەڕەوییان كردبێت و پیرۆزباییان لێكرابێت ".
لەبارەی جێبەجێنەكردنی سیستمی لامەركەزیش، هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆئەوەی لایەنە سیاسییەكان راستگۆنەبوون لەگەڵ هاووڵاتیان لەبارەی كارنامەی هەڵبژاردنیان. هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێمیش نایەوێت ئەو سیستمە جێبەجێ بكرێت و پەرلەمانیش كە كاری چاودێریكردنی كارەكانیانە، وەك پێویست كاری بۆ خۆیشی نەكردووە نەك ئەوان، سەرەڕای ئەوەی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و لاوازی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش هۆكاری تری جێبەجێنەكردنی سیستمی لامەركەزین .
بهرنامهی (ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان)، لهچوارچێوهی پرۆژهیهكی رێكخراوی كوردستان بۆ ههموان-ه، كه به هاوكاری رێكخراوی (NED) (سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی) لهرادیۆی نهواوه رۆژانی (شەممە) كاتژمێر (2:00 -3:00)ی پاشنیوەڕۆ پێشكەش دەكرێتو رۆژانی (یەكشەممە) كاتژمێر (9:00-10:00) دووبارە دەبێتەوە. ئهم بهرنامهیه بۆ پتهوكردنی پهیوهندی نێوان هاووڵاتیان و ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانییه .
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە :
http://www.radionawa.com/programview.aspx?n_=3451&p_=29