ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (11/3/2018)، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی)، بەهاوكاری رێكخراوی (NED )ی ئەمریكی ولـە چـوارچـێـوەی پــڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان)دا، هەستا بە سازدانی چوارەمین گفتوگۆیكراوە لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و گەنجان‌و لاواندا، بەمەبەستی وەرگرتنی راو سەرنج‌و پێشنیاری  توێژی گەنجان بۆ پلان‌و بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .

لە گفتگۆكراوەكەدا هەریەكە لە بەڕێزان (هاوسەر هۆشیار) و (كاسترۆ مەعروف) ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون .  

سەرەتا هەریەكە لە بەڕێزان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسیان لەرۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاو بەشداری ئەندامانی گەنجان لە  ئەنجومەنداو هەروەها ئەوكارو چالاكییانەی كە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەماوەی چوارساڵی  رابردوودا ئەنجامی داون خرانە روو، ئەمە جگەلە ئاماژەدان بە  ئاستەنگ‌وگرفتەكانی بەردەم ئەنجومەن، پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو ئامادەبووانیش راو سەرنج‌و رەخنەكانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا خستەڕوو، ئەمە جگە لەبەگرنگ باسكردنی چالاكییەكە، لەكۆتایشدا گەنجانی  بەشداربوو چەند راوپێشنیارێكیان خستەڕوو بەو ئومێدەی خولی نوێی ئەنجومەن كاریان لەسەر بكات .

بڕیارە لەداهاتووشدا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) پێنجەم گفتوگۆكراوە لەگەڵ  كەناڵەكانی راگەیاندنی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدات، پاشانیش راو سەرنج‌و پێشنیاری سەرجەم توێژەكان كۆدەكرێنەوەو دواتر دەخرێنە بەردەست ئەنجومەنی نوێی پارێزگا بۆئەوەی بخرێنە ناو پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەن.























SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft