بڕیارە سبەینێ13-3-2018 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆببێتەوە . 
لە نوسراوێكدا كە كارنامەی كۆبوونەوەكەشی تێدا بڵاوكراوەتەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لەسەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە كە سبەینێ كاتژمێر (10:00)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن ئامادەبن، بەمەبەستی ئەنجامدانی (46) هەمین كۆبوونەوەی پارێزگا .
بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر دوو تەوەر كە بریتین لە :
- دەنگدان لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی .
- گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی وەرگرتنی پارە لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە لەخاڵەسنوریەكان بازگەكان .



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft