ئەمڕۆ ( سێشەممە ) بەرواری (13/3/2018) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (46)ەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداو نووسراوێکی لەبارەی وەرگرتنی پارەلە هاووڵاتیان  لە خاڵە سنورییەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد، ئەمە دگە لە لەبارەی بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەش دەنگیان لەسەر سێ پاڵێوراوەکەی (بزووتنەوەی گۆڕان) دا بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ..

دوای کۆبوونەوەکەش بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند "نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە تاوەکو پێداچوونەوە بە کۆی ئەو مۆڵەتانەدا بکات کە ڕێگەی بە کۆمپانیاکان داوە بۆ وەرگرتنی پارە، هەروەها ڕێنمایی تەواویش لەگەڵ ئەو مۆڵەتانەدا بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی وەرگرتنی پارە بە لاڕێدا نەبرێت و یاسایی بێت "  
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە وەزارەتی دارایی دەکەن کە حکومەت سود لەو سەرچاوە داراییە وەربگرێت کە لەڕێگەی وەرگرتنی پارە لە خاڵە سنورییەکان بەدەست دێت.
 
هەروەها وتیشی "دوای ٤٧ ڕۆژی دیکە چوار ساڵی خولەکەی خۆمان تەواو دەکەین بۆیە داوا لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین کە ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی خولی دوای ئێمە لە کات و ساتی خۆیدا، ئومێد دەکەین هەڵبژارنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت .
ڕاشیگەیاند "دوای تەواوبوونی ئەم خولەی ئێمە، بۆمان هەیە تەنیا ٩٠ ڕۆژ وەک کاربەڕێکەر درێژە بە کارەکانی خۆمان بدەین
."



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft