داواكارم حكومەتی هەرێم بۆ تەنها جارێك راستگۆبیت لەگەڵ خودا، راستگۆبێت لەگەڵ هاووڵاتیان‌و راستگۆبێت لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا‌و مووچەو شایستە داراییەكانیان بۆ دابین بكات..."

(ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بەبارودۆخی ئێستای مووچەخۆران و مامۆستایان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) رایگەیاند: "لە ئێستا بە هۆی ئەو نائیدارییەی لە حكومەتی هەرێمدا هیە، لە ئەنجامی ئەو ناشەفافیەتەی لە داهاتتی نەوت داهاتەكانی تری هەرێمی كوردستاندا هەیە، بۆیە مامۆستایان‌و فەرمانبەران هاتوونەتە سەرشەقام و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزكردۆتەوە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم، مووچەو شایستە داراییەكانیان بۆ دابین بكات، لە هیچ وڵاتێكی ئەم جیهانەدا نییە، فەرمانبەر دەوام بكات و لەبەرامبەردا حكومەت مووچەی بۆدابین نەكات..."
لەدرێژەی لێدوانەكەیدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وتی: " داواكارم حكومەتی هەرێم بۆ تەنها جارێك راستگۆبیت لەگەڵ خودا، راستگۆبێت لەگەڵ هاووڵاتیان‌و راستگۆبێت لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا‌و مووچەو شایستە داراییەكانیان بۆ دابین بكات..."
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا، (ئەنوەر تاهیر) هۆشیاریدایە حكومەتی هەرێم، وتی: "مووچەخۆران‌و مامۆستایان‌و كارمەندانی تەندروستی، تەنها داوای مافی رەوای خۆیان دەكەن، بەپێچەوانەوە هەرێم دۆخێكی نەخوازراو چاوەڕێی دەكات."
لەكۆتایشدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی تەواو بۆ داوای خۆپیشاندەران، رایگەیاند كە خۆپشاندەران مافی رەوای خۆیانە هەر رێكارێكی یاسایی‌و مەدەنی بگرنە بەر بۆ هێنانەدی داواكانیان. 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft