ئەمڕۆ (شەممە) بەرواری (14/4/2018)، بەهاوكاری رێكخراوی (NED )ی ئەمریكی، (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی)،لـە چـوارچـێـوەی پــڕۆژەی (بەهێزكردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان)دا، پێنجەمین گفتوگۆیكراوەی ئەنجامدا لە نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و میدیاو راگەیەندكاراندا، بەمەبەستی وەرگرتنی راو سەرنج‌و پێشنیاری  راگەیەندكاران بۆ  بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .

لە گفتوگۆکراوەكەدا هەریەكە لە بەڕێزان (ئەكرەم شەریف) و (رێبوار ئەحمەد) ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون

سەرەتا هەریەكە لە بەڕێزان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسیان لەرۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاو ئەوكارو چالاكییانەی كە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەماوەی چوارساڵی  رابردوودا ئەنجامی داون، پاشان ئاماژە بۆ گرفت‌و رێگرییەكانی بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا خرانەڕوو، كە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا بوونەتە هۆكاری سستبوونی ئەنجومەنی پارێزگا .

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو ئامادەبووانیش راو سەرنج‌و رەخنەكانیان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا خستەڕوو، ئەمە جگە لەبەگرنگ باسكردنی چالاكییەكە، لەكۆتایشدا گەنجانی  بەشداربوو چەند راوپێشنیارێكیان خستەڕوو بەو ئومێدەی خولی نوێی ئەنجومەن كاریان لەسەر بكات .

شیاوی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لە ماوەی رابردوودا (چوار) گفتوگۆكراوەی هاوشێوەی  لەگەڵ  (مامۆستایانی زانكۆ، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، چالاكوانانی ژنان، گەنج‌و لاوان) ئەنجامدا، بڕیاریشە راو سەرنج‌و پێشنیاری سەرجەم توێژەكان كۆبكرێنەوەو دواتر بخرێنە بەردەست ئەنجومەنی نوێی پارێزگا بۆئەوەی بخرێنە ناو پلانی چوارساڵی داهاتووی ئەنجومەن .












SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft