رێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (16/4/2018) بەشداریكرد لە  خولێكی راهێنان بۆ نوێنەرانی رێكخراوەكانی کۆمەڵی مەدەنی كە ئۆفیسی سلێمانی (كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق) ئەنجامیدابوو. لە خولەكەدا وێڕای خستەڕووی چنیەتی جێبەجێكردنی پرۆسەی دەنگدان، هەروەها سەرجەم ئامێرە ئەلكترۆنیەكانیش خرانەڕوو، پاشان چۆنیەتی بەكارهێنیان لە پرۆسەی دەنگدان‌و جیاكردنەوەی دەنگەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كرا. شایانی باسە بڕیارە رۆژی (شەممە) بەرواری (12/5/2018) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت. 






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft