ئەمڕۆ (سێ شەممە)، بەرواری  (1 /5/2018 )، رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی، هەستا بەئەنجامدانی یەكەمین  گفتوگۆیكراوە بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەگفتوگۆكراوەكەدا ، كە تایبەتبوو بە میوانداریكردنی بەڕێز (حسێن شەفیق شوانی) كاندیدی (هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری).
ناوبراو پاش ئەوەی بەرنامەی كاری (هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری) خستەڕوو، دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە  پرسیار‌و رەخنە‌و راوسەرنج لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردنی ((هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری)، خرایەڕوو، پاشان بەڕێز  (حسێن شەفیق شوانی) وەڵامی بەشداربووانی دایەوە.
لەكۆتایشدا بەڕێز (حسێن شەفیق شوانی) بەڵێنی ئەوەی دا كە ئەگەر لەماوەی دەستبەكاربوونیان لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراقدا بەڵێنەكانیان نەهێنایەدی ئامادەی لێپرسینەوەدەبن‌و ئامادەن راستیەكان بۆ رایگشتی بخەنەوڕوو.
شیاوی باسە لەم گفتوگۆكراوەدا بڕیاربوو گفتوگۆو هەڵسەنگاندن بۆ بەرنامەی هەڵبژاردنی هەردوو لیستی  (بزووتنەوەی گۆڕان – هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری) بكرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێنەری (بزووتنەوەی گۆڕان) ئامادەی چالاكییەكەنەبوو، بۆیە تەواوی چالاكیەكە بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ((هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری)
بڕیاریشە سبەینێ (چوارشەممە) بەرواری (2/5/2018) دووەمین چالاكی ئەنجامبدرێت، بۆ هەردوو لیستی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)‌و (یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان).




















SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft