ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (14/5/2018) هەرسێ فراكسیۆنی (گۆڕان، خزمەت، هاوپەیمانی نیشتمانی) بەیانامەیەكی هاوبەشیان تایبەت بەئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكردەوە.
لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ بوونی ساختەكاری دەكەن لە پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان‌و راپەڕین.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: (لێرەوە ئەوپەڕی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین‌و داوادەكەین لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامەكان رانەگەیەنێت‌و بەزوویی بڕیاربدەن بە دووبارەكردنەوەی پرۆسەی دەنگدان لەوناوچانەی كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە.)
ئەمەی خوارەوەش دەقی بەیاننمامەكەیە:


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft