یەكێك لەكاندیدەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (غالب محمەد عەلی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو، کەتوانی سەركەوێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوبراو (سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزەو سامانە سروشتیەكان) بوو، هاوكات ئەندامی لیژنەی (تەندروستی‌و ژینگە)ش بوولە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. 
پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، غالب محەمەد توانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت‌و سەركەوتن مسۆگەر بكات.
بەم بۆنەیەوە وەك (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) پیرۆزبایی لەبەڕێز (غالب محەمەد) دەكەین‌و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە كاری نوێیدا، شایانی باسە ناوبراو یەكێك بوو لەو ئەندام ئەنجومەنانەی پارێزگای سلێمانی كە هاوكارێكی باشی تیمی رێكخراوەكەمانی كردووە لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft