ئە مڕۆ چوارشە ممە بەرواری (30/5/2018) لیژنەی پیشەسازی ووزە، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، تەوەر كۆبوونەوەكەش  تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی کێشەو سکاڵاو داواکاری هاوڵاتیان کە پە یوە ندیداربوو بە لیژنەكەوە.
 تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەش تایبەت بووبە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی‌و خراپی کوالێتی و ئـاگانەبوونی لیژنەکە لەکۆی ئـەو دۆسێیە.
لەكۆتایدا لیژنه کە بڕیاریدا، میوانداری هەریەكە لەبەڕێزان پارێزگاری سلێمانی‌و لیژنه ی باڵای سوتەمەنی پارێزگا بکە ین بۆ ڕۆژی چوارشەمه بەرواری (6/6/2018) بۆ هۆڵی سەرۆکایەتی ئەنجومەن، بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی پیشەسازی ووزەدا، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرا کەئەمە دەقەکەیەتی:




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft