رێكەوت زەكی لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دێتە دەنگ .

یەكێك لەو كێشانەی كە پارێزگای سلێمانی ساڵانێکە پێوەی گیرۆدە بووە، بەهەدەردانی سامانی گشتی بووە

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تایبەت بە هەدەردانی موڵكی گشتی سلێمانی هۆشیاردەدات‌و لە روونكردنەوەیكدا كەوێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی ناردووە، ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە لەسنوری پارێزگاری سلێمانیدا بەبەرچاوی هاووڵاتیانەوە كڕین‌و فرۆشتن بەموڵكەكانی ئەو پارێزگایەوە دەكرێت‌و بە (بێخاوەن)ی سلێمانی ناودەبات‌و داوادەكات كە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی چارەی ئەم بێخاوەنییە بكات ...

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بۆ كڕین و فرۆشتنی نایاسایی دەكات كە لە بەشێك لە بازاری (عەصری) سلێمانی، بەدەر لە گرێبەست كە (400 بۆ 500) هەزار دۆلار مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەدەكرێت .

هەر بۆ ئەم مەبەستە (رێكەوت زەكی) لە (28/5/2018)دا یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە .

ئەنجومەنی پارێزگاش لە بەرواری (30/5/2018)دا بۆ هەمان مەبەشت نوسراوێكی ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە, تیایدا داوای گرتنەبەری رێوشوێنی ئیداری‌و یاسایی دەكات .

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت: (لەکاتێکدا شەقامەكان ڕۆدەچن و لۆچ دەبن، پرۆژەیەکی کرێنشینانی ٤٠٠ خێزانی تەنھا بە ١٠٥ ملێۆن دینار کێشەی ئـاوی خواردنەوەیان چارەدەبێت و نییە، کەچی موڵک و دوکانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی نایاسایی و بەدەر لەگرێبەست بە ٤٠٠ تا ٥٠٠ ھەزار دۆلار مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت ).

لە كۆتایشدا رێكەوت زەكی دەڵێت: (چاوەڕوانین پارێزگا چارەی ئـەم بێ خاوەنیە بکات)


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft