بەمەبەستی پێشكەشكردنی یاداشتێك سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەلایەن كۆماری ئیسلامی (ئێران)ەوە، ئەمڕۆ (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و (بەرزان شێخ محەمەد) سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان، سەردانی كونسوڵگەری ئێرانیان كرد لەپارێزگای سلێمانی.
لەمیانی سەردانەكەدا یاداشتێك دراوەتە كونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی‌و تیایدا هاتووە، گرتنەوەی ئەم ئاوە جگەلەوەی زیان بەكشتوكاڵ‌و ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیاندە گەیەنێت، هەروەها ئەم كارە دەرهاویشتەی كۆمەڵایەتی‌و ئابوری خراپی لێدەكەوێتەوە.
لەكۆتایی یاداشتەكە داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێت كە (تا دۆزینەوەی چارەسەر گونجاو لێكتێگەیشتن، ئاوی پێویست بەربداتەوە بۆ رێگریكردن لە رووداوی مرۆیی‌و ژینگەیی نەخوازراو).
شیاوی باسە كێشەی گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە بەبێ ئەوەی تائێستا چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ دۆزرابێتەوە، بةمەش ساڵانە دوو دڵی و دڵەراوكێ لەلایەن هاوڵاتیانەوە دروست دەبێت.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft