تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنججومەنی پارێزگاكانی هەرێم دیارینەكراوە، ئەمە لەكاتێكدا ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لە (26/3/2018)دا بە نوسراوی ژمارە (264)ی ئاڕاستەی هەریەكە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكایەتی ئەنومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد‌و تیایدا داوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و درێژنەكردنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كرد.
سەبارەت بەم پرسە بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند:
(وەك ئەنجومەنی پارێزگای پێشتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیداو دواتریش لە (26/3/2018)دا نوسراوی فەرمیمان ئاڕاستەی هەردوو سەرۆكایەتی  پەرلەمانی كوردستان‌و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە‌و تیایدا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانمان كردووە لەكاتی خۆیدا).
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی روونكردەوەكە (لەئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەوا ئەم خولەی ئێستا بەردەوامی دەبێت‌و هیچ گۆڕانكاری‌و سستیەك ناكەوێتە كاروبارەكانەوە)
هەروەها سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ئەمساڵدا، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: (بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا لە چەند رۆژێكی نزیكی داهاتوودا لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆكانی هەڵبژاردنی هەرێمدا كۆببێتەوە، ئەگەر كۆمسیۆن ئامادەیی هەبێت بۆ ئەنجامدانی  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئەوا ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارە دەردەكات بۆ كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و پەرلەمانی كوردستان پێكەوە.)
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft