هۆشیاری دەدرێت لە بوونی بڕێكی زۆرلە دەرمانی بەسەرچوو، لە كۆگاكانی دەرمان لەسنوری پارێزگای سلێمانیدا...
لە بەدواداچوونێكیدا بۆ بۆ دڵنیابوون لە بوونی دەرمانی بەسەرچوو، (كاسترۆ مەعروف) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردوو، و تیایدا  هاتووە: "لە میانی بەدواداچوونێكم لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەهەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینەوەكە بڕێكی زۆر دەرمانی ماوەبەسەر چوو لەناو كۆگاكاندا هەن"
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەرمانی ئیكسپایەر لەناوكۆگانی دەرماندا ھەیە، بەڵام لە نەخۆشاخانەكان دەرمان نیەبۆ ھاولاتی، ئەمە جگە لەوەی كە لەچەند كۆگایەكی دەرمان لە سلیمانی ڕیگا بەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەدراوە تەماشای ناوكۆگاكان بكات.
لەكۆتایشدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یاداشتەكەدا داوای میوانداریكردنی بەڕێوبەرانی كۆگاكانی دەرمان لە سلێمانی‌و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەكات 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft