پاش بڵاوبوونەوەی هەوڵێك لەسەر دروستكردنی  (بەزنزینخانەی تاڤگە) لە نزیك ئاوی سەرچنار، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە بوونی بەنزینخانەكە مەترسی بۆ ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان دروستدەكات، بۆ ئەم مەبەستە (جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە) لەئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ  قائـیمقامی قەزای سلێمانی و بەڕێوەبەری ئـاوی ژێر زەوی و بەڕێوەبەرایەتی ئـاوی سەرزەوی و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و ئـاسایشی ئابوریەوە بەدواچونکرا بۆ مەترسیەکانی جێگای بەنزینخانەکه بۆسەر ئـاوی سلێمانی لەسەر چنار‌و گەیاندنی ئەم كەیسە بە (داواكاری گشتی)ولە (12/8/2018)دا (داواكاری گشتی)نوسروای ژمارە (6/912)ی ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ رێگریكردن لەدروستكردنی ئەو بەنزینخانیە، لەبەرئەوەی بوونی بەنزینخایەك لەو شوێنەدا مەترسی هەیە بۆسەر پیسبوونی ئاوی سەرچنار،لەم بارەوە (رێكەوت زەكی)جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزە رایگەیاند: بەمەبەستی زووتر هاتنە سەرخەتی لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەرلەسەرەتاوە ئیمە لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانمان  لەمەترسییەكانی ئەو بەنزینخانەیە ئاگادار كردەوە، خۆشبەختانە لەكۆتاییدا داواكاری گشتیش هاتە سەرخەت و فەرمانی راگرتنی كاركردنی لە بەنزینخانەكە دەركرد."



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft